ئەمریکا بۆجى چەک و تانکی لە ئەشکەوتەکانی نەرویجدا هەڵگرتوە

ئەمریکا لەناو ئەو ئەشکەوتانەی نەرویجدا چەک و تەقەمەنی هەڵگرتوە، بۆ یەکەمجار هێزی مارێنز و تانکی ئەمریکی لەگەڵ هاوپەیمانە ئەسکەندەنافییەکانیان بەشداری راهێنانە سەربازییەکان له لەنزیک سنوری باکوری روسیا ده كه ن.

هێزیكى مارێنزی سەر بە کەتیبەی چواری تانکەکان لە سەربازگەکانی نەرویجەوە بەرەو فنلەندا جوڵەیان پێکراوە بۆ بەشداریکردن لە راهێنانەکانی (تیر 18) کە بۆ یەکەمجارە  بەشداری ئەم راهێنانە دەکات.

پێگەی بزنس ئینسایدەر رایگەیاند کە راهێنانەکان لە ماوەی 7 بۆ 18ی مانگی ئایاری ئەمساڵدا ئەنجامدراون لە باشوری فنلەندا کە سنورێکی درێژی لەگەڵ روسیا هەیە .

لەڕاهێنانەکاندا 150 زرێپۆش و 300 ئۆتۆمبێلی سەربازی و 30 ئەندامی سەر بە هێزەکانی مارێنز بە بەشداری هەزاران سەربازی نەرویج و فنلەندا بەشداری راهێنانەکانیان کردوە.

راهێنانەکان بەکارهێنانی فیشەکی زیندوو و راهێنانی لێهاتوویی جەستەیی ئەندامانی سوپا و راهێنانی کۆپتەری لەخۆگرتووە.

کەناڵی سکای نیوزی راگەیاندوە بەشداری مارێنز لە راهێنانەکاندا بۆ ئەکەمجار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کاری هاوبەشی نێوانمان پەرەی پێبدرێت، هاوکاری زیاتری وڵاتانی هاوپەیمانمان بکرێت و پەیوەندییەکانیشمان بەهێزتربکەین.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەک و تانکی لە ئەشکەوتەکانی نەرویجدا هەڵگرتوە و بیرۆکەی هەڵگرتنی ئەو چەک و تانکانەش لەناو ئەشکەوتەکانی نەرویجدا بۆ سەردەمی جەنگی سارد دەگەڕێتەوە لەنێوان ئەمریکا و یەکێتی سۆڤییەتدا دانراون.

ش.ك

بابەتی دواتر

ئەنقەرە..کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات

کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات کاتژمێر8ی ئەمشەو۱٥/۱۲/۲۰۱۹ لە ئەنقەرەی پیتەختی تورکیا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *