زانکۆی سلێمانی بڕیاریدا بە دواخستنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ

بەهۆی رووداوی ئاگركەوتنەوە لە یەكێك لە باڵەخانەكانی بەشە ناوخۆیی كوڕان لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی، سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا تاقیكردنەوەكانی سبەی رێكەوتی ٢٠١٨/٥/٢٧ جگە لە كۆلێژی یاسا لەسەرجەم كۆلێژ و بەشەكانی تری زانكۆ لە هەردوو كەمپی نوێ و ناوشار دوابخرێت بۆ رۆژی دواتر رێكەوتی ٢٠١٨/٥/٢٨ .

 رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆ رایگەیاندووە،  بە هۆی ئاگركەوتنەوە لە بەشێك لە باڵەخانەی (BD3) كە ساڵی پاریش بەهۆی رووداوێكی هاوشێوەی ئاگركەوتنەوە دواخراوە تاقیكردنەوەكانی سبەینێ كۆتایی ساڵ بۆ ماوەی یەك رۆژ دوا دەخرێت سەرۆكی زانكۆ ئەوەشی رایگەیاند: كە بڕیارەكە كۆلێژی یاسا ناگرێتەوە  .

 سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئەوەشی راگەیاندووە، خۆشبەختانە رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و چونكە ئەو باڵەخانەیەی بەشی ناوخۆی لە دوای رووداوی ساڵی پار چۆڵ كراوە و هیچ خوێندكارێكی لێنەبووە.

 ب.هـ

بابەتی دواتر

كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *