لیستی نەسر بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان دە كه ن

سەرۆكی لیستی نەسڕ بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی، رایدەگەیەنێت بڕیارە وەك كیانێكی سیاسی لەكۆمسیۆنی هەرێم ناویان تۆماربكەن‌و بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان بكەن.

بەشێك لەو حزب‌و قەوارە سیاسییە عەرەبییە عێراقییانەی كە لەهەرێمی كوردستان بە لیستی جیا بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان كرد، لەخۆئامادەكردندان بۆ ئەوەی بەشداری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن كە بڕیارە لە 30ی ئەیلوولی 2018 بەڕێوە بچێت.جەرجیس گولیزادە، سەرۆكی لیستی نەسڕ لە هەولێر، له و باره يه وه رايكه ياندوه”بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان  قسە كراوەو بڕیارە وەك كیانێكی سیاسی لەكۆمسیۆن ناوی قەوارەكە تۆمار بكەین‌و بەتابیعێكی كوردی‌و لەچوارچێوەی عێراقی‌و دەستوردا، بەكاندیدی كوردی لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەشداری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەین”.

وتیشی “كاندیدەكان خەڵكی ئەو پارێزگایانە دەبن كە خۆیانی بۆ كاندیدی دەكەن. دەمانەوێت ببینە پردێك لەنێوان هەولێرو بەغدادو بۆ ئەوەی زیاتر سەرچاوەی بڕیاری سیاسی لەبەغداد نزیك بێتەوە تا بەشدار بێت لەچارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم‌و بەغداد”.

لیستی نەسڕ، لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا لەپارێزگاكانی سلێمانی‌و هەولێر‌و دهۆك 2500 دەنگی هێنا‌و یەكەم ئەزموونی جوڵانەوەیەكی عەرەبی بوو لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەشداری هەڵبژاردن بكات.

ش.ك

بابەتی دواتر

ئەنقەرە..کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات

کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات کاتژمێر8ی ئەمشەو۱٥/۱۲/۲۰۱۹ لە ئەنقەرەی پیتەختی تورکیا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *