‌په‌رله‌مانی عیراق بڕیاریدا 10%ی سندوقەکانی دەنگدان بەدەست هەژمار بکرێنەوە

‌په‌رله‌مانی عیراق بڕیاریدا 10%ی سندوقەکانی دەنگدان بەدەست هەژمار بکرێنەوە

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28ی ئایاری 2018، په‌رله‌مانی عیراق دانیشتنێكی نائاسایی بۆ تاوتوێكردنی ساخته‌كاری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایار ده‌ستی پێكرد، ئه‌وه‌ش دوای ته‌واوبونی رێژه‌یی یاسایی په‌رله‌مانتاران بۆ سازكردنی دانیشتنه‌كه‌.

په‌رله‌مانی عیراق له‌ دانیشتنه‌كه‌دا پرۆژە یاسایەکی خستە دەنگدانەوە کە تایبەتە بە جیاکردنەوەی 10%ی سندوقەکانی ده‌نگدان به‌شێوه‌ی و دواتر به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژه‌كه‌ په‌سه‌ندكرا كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانه‌وه‌ پێشنیاز کرابوو.

هەر لە دانیشتنەکەدا پەرلەمانی عیراق بڕیاریدا لەسەر ئەوەی دەنگەکانی دەرەوەی وڵات و ئاوارەکانی نەینەوا و سەلاحەدین و ئەنبار و دیالە رەبکرێتەوە و دانیشتنەکەشی بە کراوەیی هێشتەوە.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ كرد رێچكه‌ی دیموكراسی له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی وڵاتدا بپارێن.

وتیشی: په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ رێكخستووه‌ تا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌ڵه‌ و یاریكردن به‌ ئیراده‌ی ده‌نگده‌ر پاك بكاته‌وه‌، ئه‌وه‌شی به‌برهێناوه‌ كه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر سه‌لمێنراوه‌ كه‌ ده‌ست بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن براوه‌، بۆیه‌ گومان له‌سه‌ر سه‌رتاپای ئه‌نجامه‌كانی هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موان به‌رپرسارێتیی یاسایی هه‌ڵبگرن.

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *