لەبەر دەنگە خۆشەكەی، داوا دەكرێت كوردێك بكرێتە پێشنوێژی مزگەوتی مەككە

كەناڵی “ئامۆژگاری” ڕایدەگەیەنێت، قورئان خوێن (ڕەعد كوردی) ماوەی دوو ساڵە وڵاتی ئیمارات بانگێشتی كردووە و ئێستا لە گەورەترین مزگەوتەكانی ئەو وڵاتە بەرنوێژی دەكات، دەشڵێت: “زۆر داوا دەكرێت كەوا بكرێت بە پێشنوێژی مەككەی پیرۆز بەهۆی دەنگە خۆش و كاریگەرەكەی”.

كەناڵی “ئامۆژگاری” بڵاویكردەوە، ڕەعد محەمەد كوردی، ئەو قورئان خوێنە گەنجە كوردەیە، كە تەمەنی ۲۷ ساڵە و خەڵكی شاری كەركووكە و قورئان خوێنێكی نێودەوڵەتییە، تا ئێستا چەندین جار خەڵاتی باشترین قورئان خوێنی وەرگرتووە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

دەشڵێت: وڵاتی ئیمارات بانگێشتی كردووە بۆ وڵاتەكەی خۆی و زیاتر لە دوو ساڵە دەچێتە ئەو وڵاتە و ئێستا لە گەورەترین مزگەوتەكانی ئەو وڵاتە بەرنوێژی دەكات و لەو ڕۆژانی ڕابردوو لە مزگەوتی (شێخ زاید الكبیر) بەرنوێژی دەكرد، كە حەوتەمین گەورەترین مزگەوتە لە جیهانه‌و ئه‌وه‌شی ڕەعدە كوردی دەیكات بووەتە هۆكارێك بۆ زیاتر ناساندنی كورد بە جیهان، زۆر داوا دەكرێت بكرێتە بە پێشنوێژی مەككەی پیرۆز بەهۆی دەنگە خۆش و كاریگەرەكەی.

ئاشكراشیده‌كه‌ن، ئەوەی سەیرە تا ئێستا هیچ یەكێك لە كەناڵە كوردییەكان و دەسەڵاتدارەكان، كە لافی كوردایەتی و قەومایەتی لێ دەدەن بانگیان نەكردووە و خەڵاتێكی ڕێزلێنان و دەست خۆشیان لێ نەكردووە، كە ئەمە ئەگەر هونەرمەندێك بووایە زوو بوو بانگیان دەكرد و گەورەیان دەكرد و دەیانووت كوردی بە جیهان ناساندووە.

ب.هـ

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *