زانیارییەكان لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن رادەست دەكات بۆ هێزێكی چەكداری بەرەی توركمانی

بەفەرمانی سەرۆكی بەرەی توركمانی،نیهاد كەركوكی جێگری سەرۆكی ئۆفیسی كەركوكی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، تەواوی داتاو زانیارییەكانی كۆمیسیۆن و كلیلی هۆڵەكانی كۆمیسیۆن  رادەستی هێزێكی چەكداری سەر  بەرەی توركمانی دەكات و پیلانەكەش راستەو خۆ لەلایەن توركیاوە سەرپەرشتیدەكرێت  بۆ گۆڕینی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە لە كەركوك لە بەرژەوەندی بەرەی توركمانی .
نیهاد كەركوكی جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كەركوك، بە فەرمانی ئەرشەد ساڵحی، تەواوی داتاو زانیارییەكان لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن رادەست دەكات و  كلیلی هۆڵەكانی كۆمیسۆنی كەركوكیش كە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی تێدا هەڵگیراوە كۆپیدەكات بۆ هێزێكی چەكداری بەرەی توركمانی ، كە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەرشەد ساڵحییەوە سەرپەرشتی دەكرێن و تیمێكی توركیاش بۆ ئەو مەبەستە گەیشتونەتە كەركوك بۆ گۆڕینی ئەنجامەكان لە بەرژەوەندی بەرەی توركمانی و ئەو كاندیدانەی توركمان كەلە نێو لیستی فەتح خۆیان كاندید كردووە و دەر نەچوون.

ش.ك

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *