هەڵبژاردنەکەی 12ی ئایار له سەرتاسەری عێراق بەدەست هەژماردەکرێتەوە

پەرلەمانی عێراق دواى ئه وه ى کۆبوونەوەیەکی گرنگی بە خۆیەوە بینی پڕۆژەیاسایەکی لیژنەی یاسایی پەسەند کرد؛
لە سەرتاسەری عێراق لە 10%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکەی 12ی ئایار بەدەست دەژمێردرێنەوە، ئەوەش دوای ناڕەزای ژمارەیەک لیست و قەوارەی سیاسی لە دەنگەکانیان.

بڕیاریدا بە رەتکردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی دەنگەکانی دەرەوەی وڵات کە ساختەکاری تێدا سەلماوە، هەروەها دەنگدانی ئاوارەکان لە هەموو پارێزگاکان بەبێ نەینەوا .

برياره ئەگەر دوای بەدەست ژماردنەوەی لە 10% دەنگەکان جیاوازی گەیشتە رێژەی لە 25% ئەوا سەرتاسەری عێراق بەدەست هەژماردەکرێتەوە.

پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ بە کراوەیی بهێڵێتەوە.

ش.ك

بابەتی دواتر

دژی کەمبونەوەی کارەبا لە پینجوێن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *