دەزگای هەواڵی کەنەدی (ناشناڵ پۆست) لە هەواڵێکدا ئاشکرای کردوە: کەنەدا بڕیاریدا بوو کە مووشەکی دژە تانک و چەکی دوورهاوێژ و هاوەن و ڕومانە و چەند جۆرێکی دیکەی چەک بۆ کوردەکانی عێراق بنێرێت بۆ جەنگی دژی داعش، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی تا ئيستا نە نێردران.
دواتریش، بەهۆی دروستبوونی جەنگ لە نێوان کوردستان و بەغداد، جارێکی دیکە ناردنی ئەو چەکانەی پێشمەرگە دواخرا. لە ئێستاشدا، ئەو چەکانە کڕدراون و لە خەزێنەی تایبەتی سوپای کەنەدان”.
زماره يه ك پەڕلەمانتاری نەریتپارێزی کەنەدا، داوا لە حکوومەت دەکەن له بری ئەوەی ئهو چهكانه لەناو كۆگاكان کۆن بن، پێشکەشی ئۆکرانیا بکرێن.
جەمیس زیاتر گووتیشی:” لەجیاتی ئەو چەکانە لەوێ بەفیڕۆبچن، با بیدەنه کەسانێک کە دەتوانن بەکاری بهێنن”.
لە ئێستادا، ئۆکرانیا بەهۆی هەڕەشەکانی ڕووسیا، پێویستی بە چەک هەیە و ئامانجی ئەو پەڕلەمانتارانەش ئەوەیە کە یارمەتی حکوومەتی ئۆکرانیا بدەن دزى روسيا.
ش.ك