کۆشکی سپی ئامادەیە بۆ کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کۆریای باکووردا

وتەبێژی کۆشکی سپی سارە ساندەرز وتی کۆشکی سپی ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لە 12 ی مانگی شەشدا.

ساندەرز بە ڕۆژنامەنووسانی وت ” سەرۆک پێی وایە ئەو گفتوگۆیانەی کە ئێستا دەکرێن بەباشی بەڕێوەدەچن، هەروەها ئەو کۆبوونەوانەش کە لەم هەفتەیەدا ئەنجامدراون ئاماژە بە باش بەڕێوەچوونی گفتوگۆکان دەدەن.”

وتیشی ” بۆ کۆبوونەوەکەی دوانزەی مانگی شەش ئامادە دەبین. بەدڵنیاییەوە ئامادە دەبین بۆ ئەوەی کە ئەگەر لە کاتێکی تریشدا ئەنجام بدرێت لەبەر هەر هۆکارێک، بۆ ئەوەش ئامادە دەبین.”

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *