‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم دان به‌ بڕوانامه‌ی كۆلێژی قه‌ڵه‌مدا ده‌نێت

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیمتیاز به‌و خوێندكار و قوتابیانه‌ ده‌دات كه‌ تا ساڵی خوێندنی 2014-2015 له‌ كۆلێژی قه‌ڵه‌می شاری كه‌ركوك وه‌رگیراون.
له‌ نوسراوێكدا د.یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ره‌زامه‌ندیی نیشانداوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌و خوێندكار و قوتابیانه‌ ئیمتیازیان پێ بدرێت كه‌ تا ساڵی 2014-2015 له‌ كۆلێژی قه‌ڵه‌م وه‌رگیراون.
له‌ نوسراوه‌كه‌دا کە واژوی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی لەسەرە، مه‌رجێك بۆ ئه‌و خوێندكار و قوتابییانه‌ دانراوه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت له‌كاتی راستاندنی بڕوانامه‌كانیان، بڕوانامه‌ی خوێندنی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
ب.هـ

بابەتی دواتر

كرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *