وه‌زيرى دارايى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت

 

وه‌زيرى دارايى، رێباز حه‌ملان له‌ ميانى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌ى حكومه‌ت رايكه ياند هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت.

رێباز حه‌ملان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، “راپۆرتێکی لەبارەی داهات و خەرجیی هەرێمی کوردستانه‌وه خستە ڕوو و هه‌روه‌ها پابه‌ندیى وه‌زاره‌تى به پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه دووپاتكرده‌وه و ئاشكراىكرد هه‌فته‌ى داهاتوو دەست به دابەشکردنی باره كه ده‌كرێت”.

هه‌ر له‌ دريزه ى وته كانى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان تاوتوێ كرا و حكومه‌ت “دووپاتيكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن له په‌یوه‌ندیدا ده‌بن بۆ دیاریكردنى هه‌ڵبژاردنى ئەنجومەنی پارێزگاکان”.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *