لەهیچ شوێنێكی هەرێمی كوردستان به نزين بەو نرخە نییە.

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی پارێزگاری سلێمانی دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر گرانبوونی نرخی سوتەمەنی بەتایبەتی بەنزین.
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی راگەیاند: لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوا كراوە رۆژی چوارشەممە ئامادەبین و بەدڵنیاییەوە دەچین بۆ ئەنجومەن و هەر پرسیارو روونكردنەوەیەكیان هەبێت دەیخەینەڕوو.
وتیشی”دوای كۆبوونەوەمان لەگەڵ پاڵاوگەكان و خاوەن بەنزینخانەكان و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزان و ئەوانەی سوتەمەنی لەدەرەوە دەهێنن، لەئێستادا كێشەی گرانی بەنزینمان چارەسەركردووەو نرخەكەی لەدابەزیندایە”.
روونیشیكردەوە، ئێستا لەبەنیزنخانەكانی ناوشار بەنزینی نۆرماڵ بە(700) دینارە، لەدەرەوەی بازنەی شاریش بەنزینی نۆرماڵ لەنێوانی (645 بۆ 685) دینارە، كە لەهیچ شوێنێكی هەرێمی كوردستاندا بەو نرخە نییە.
ش.ك

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *