بەوێنە.. ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی سەردانی مەڵبەندی هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كرد

بەمەبەستی بەهێزکردنی پڕۆژەی کاری ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـى ئازارى 2017، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانى مەڵبەندى سێى هەولێرى بزووتنەوەى ئيسلامى كرد.

دوا نيوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـى ئازارى 2017، بەڕێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاالدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانى مەڵبەندى سێى هەولێرى بزووتنەوەى ئيسلامى كرد و لەلايەن بەرپرسى مەڵبەند و ئەندام و كادرانەوە پێشوازى لێكرا.

سەردانەكەى بەڕێز مامۆستا صلاح الدين محمد بهاالدين ئەميندارى گشتى يەكگرتووى ئيسلامى هاوڕێ لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەنجومەنی جێ بەجێکاری یەکگرتوو سەردانی بارەگای مەڵبەندی سێى هەولێری بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەڕێز مامۆستا سەرباز محمد بەرپرسی مەڵبەند و کارگێڕان و ئەندامانی مەڵبەند بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.

سەرەتا بەرپرسی مەڵبەند بەخێر هاتنی جەنابی ئەمیندار و شاندی بەڕێزیان کرد و دەست خۆشی گەرمی ئاراستەی مامۆستا کرد لەو هەنگاوانەی بۆ نزیک بونەوەی نێو ماڵی لایەنە ئیسلامیەکان داویەتی و پاڵپشتی خۆی و مەڵبەندی بۆ دوپات کردەوە.

پاشان بەڕێز جەنابی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سوپاسی ئەوپێشوازیە گەرمەی کردوو لەوتەیەکی بەنرخ باسی پڕۆژەی نزیک بونەوەی لایەنە ئیسلامیەکان بۆئامادەبوان باسکرد و دواتر بەڕێزەوە بەڕێکران.

 

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *