لەنێو رووباری دیجلەكە ئێستا بەرەو ووشك بوون چووە فڕۆكەیەكی سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم دەركەوتووە

دوای گرتنەوەی ئاوی رووباری دیجلە لەلایەن توركیاوە نیگەرانی لەلایەن بەرپرسانی حكومەتی عێراقی دروست بوو، چونكە چەندین شار شێوەی بیابان دەبینن ئەگەر گرتنەوەی ئاو درێژەی هەبێت.

ئاستی ئاوی رووباری دیجلە لە عێراق بەشێوەیەك دابەزیوە، لەچەندین شوێن بە بیابان بوون سەری هەڵداوە، هاوڵاتیان بێ‌ ئاو ماونەتەوە، نیگەرانییەكی زۆر دروست بووەو مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.
بەپێی وێنەیەكی بڵاوكراوە، دەركەوتووە لەنێو رووباری دیجلە لە عێراق كە ئێستا بەرەو ووشك بوون چووە، شوێنەواری فڕۆكەیەكی جەنگی سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم دەركەوتووە كە لەناو رووبارەكە تێكشكاوەو كەوتۆتە خوارەوە.. ئيستا خه لكانيك له و ناوجانه به شوين شته ون بو به نرخه كاندا ده كه رين.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

دژی کەمبونەوەی کارەبا لە پینجوێن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *