عه‌دنان عوسمان یه‌كێك له‌هه‌ڵسوڕاوه دیاره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باس له‌چه‌ندین ته‌وه‌ر و پرسی تایبه‌ت به چاره‌نوسی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی، ده‌نگۆی گۆڕینی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕه‌خنه له‌پارێزگاری ئێستای سلێمانی ده‌گرێت و داوای كشانه‌وه‌ی گۆڕان له‌حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی ده‌كات، له‌دواین به‌شی گفتوگۆكه‌ش باس له‌سكاڵای لایه‌نه‌كان و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی كوردستان ده‌كات.
عه‌دنان عوسمان له‌سه‌ره‌تای گفتوگۆكه‌دا له‌باره‌ی چاره‌نوسی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان (ڕێكه‌وتنی ده‌باشان) ده‌ڵێت”ڕێكه‌وتنی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی كۆتایی هاتووه چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا هیچ پابه‌ندیه‌ك به‌و ڕێكه‌وتنه نه‌بووه وه له‌دیوی یه‌كێتیشدا هێشتا ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه نیه كه ئاماده‌ی جێ به‌جێكردنی ئه‌و ڕێكه‌وتنه بێت، بۆیه ئه‌و ڕێكه‌وتنه به حوكمی كۆتایپێهێنراو داده‌نرێت وه شتێك نیه له ئێستادا له‌نێوان گۆڕان و یه‌كێتی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێكه‌وتنه بێت، هه‌ر ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتی پشتی له‌گۆڕان كرد و له‌گه‌ڵ پارتی ڕێكه‌وت به‌تایبه‌ت دوای به‌شداریكردنی یه‌كێتی له لیژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم له‌كاتێكدا به‌پێی ڕێكه‌وتنه‌كه ده‌ڵێت ده‌بێت له‌ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه بێت بۆیه هیچ بڕگه و به‌ندێكی ئه‌و ڕێكه‌وتنه جێ به‌جێ نه‌كراوه.”
عه‌دنان عوسمان به‌رپرسانی یه‌كێتی له شكستی ڕێكه‌وتنی ده‌باشان تۆمه‌تباركرد و وتی”به‌رپرسی یه‌كه‌میش لههاڕهكردنی ئه‌و ڕێكه‌وتنه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیه، هه‌ندێك ده‌نگیش هه‌بووه له‌ناو یه‌كێتی كه‌داوای جێ به‌جێكردنی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كردووه به‌ڵام ئه‌و ده‌نگانه یا ڕاستگۆ نه‌بوون یاخود لاوازبوون.”
سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری وه‌ك گۆڕان خۆی ده‌ڵێت”هێرشكردنه سه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ڕێكهونهكهی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان؟ عه‌دنان عوسمان وتی”ڕێكه‌وتنه‌كه پێش هه‌ڵبژاردن و هێرشكردنه سه‌ر گۆڕان كۆتایی هاتبوو ڕۆحی به‌به‌ره‌وه نه‌مابوو پێش هێرشه‌كه‌یان بۆسه‌ر مه‌كۆی یه‌كێتی بڕیاری هێرشی ساخته‌كاری له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌ركردایه‌تیه‌كی یه‌كێتیه‌وه دا ، ئه‌وه‌بوو بڕیاریان دا ده‌نگه‌كانی گۆڕان بۆخۆیان ببه‌ن و ده‌نگه‌كانی خۆشیان بده‌ن به گۆڕان.”
هاوكاتی پێشبینیشی كرد” له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كان به‌ته‌واوی ڕابگه‌یه‌نرێت وه گوێ له‌سكاڵای لایه‌نه‌كان نه‌گیرێت ئه‌وا ڕه‌نگه په‌یوه‌ندییه‌كان بگاته ئاستی زۆر خراپ و مه‌ترسیدار.”
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت بهڕهخنهكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وه‌ی وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ساخته‌كارییان به‌رامبه‌ر كراوه وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر له‌شه‌وی هه‌ڵبژاردن له‌كاتێكدا پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی شاره‌كه‌یه و له‌پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، عه‌دنان عوسمان وتی” ئێمه هیچمان نه‌كردووه بۆ پارێزگای سلێمانی وه ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتومان نه‌بووه له به‌ڕێوه‌بردنی سلێمانی، ئه‌زمونی ئێمه له ئیداره‌دانی سلێمانی ئه‌زمونێكی شكستخواردوو بوو.”
عه‌دنان عوسمان ئه‌وه‌شی وت” من یه‌كێكم له‌وانه‌ی داوای كشانه‌وه‌ی گۆڕان له‌حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی ده‌كه‌م.
ش.ك