لەسەر پێدانی كارەبا روونكردنەوە دەدرێت

 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی زۆری خواست و كەمی بەرهەمهێنان تاوەكو مانگی نۆ كێشەی كەمی كارەبا بەردەوام دەبێت.

 

سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لەسەر كەمكردنەوەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا بە هاوڵاتیان ڕایگەیاند: لەئێستادا بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرما خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا زۆر و بەرهەمهێنان لە هەرێمی كوردستان كەمە.

 

هەروەها ووتیشی: بەهۆی زۆری خواست تاوەكو مانگی نۆ كێشەی كەمی كارەبا بەردەوام دەبێت.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

وەزارەتی كارەبا بڕیارێكی لەبارەی پارەی كارەبا دەركرد

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە بەشێك لە داهاتی كارەبا بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەكانی كارەبا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *