بومەلەرزە باشور و رۆژهەڵاتی كوردستان دەهەژێنێت

مەڵبەندی بومەلەرزەزانی زانكۆی تاران بڵاویكردەوە، شەوی رابردوو كاتژمێر 2:42 خولەك بومەلەرزە شاری سلێمانی و دەوروبەری هەژاندووەو هاووڵاتیانیش هەستیان پێكردووەو بەپێی زانیارییەكانیش گوڕی بومەلەرزەكە 3.3 پلە بووە بە پێوەری رێختەر، لای خۆشییەوە كەشناسی هەرێم ئە مهەواڵەی پشت راست كردوەتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی ئەوان گوڕی بومەلەرزەكە 3.1 بووە.

بڵاویشكردەوە، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 2.6 پلە بە پێوەری رێختەر پارێزگای هەڵەبجەی هەژاندووە، بەڵام هیچ زیانێكی بەدوای خۆیدا نەهێناوە.

مەڵبەندی بومەلەرزەزانی زانكۆی تاران ئاشكراشیكرد، دوو بومەلەرزە بە گوڕەكانی 3.3 و 2.9 پلە بە پێوەری رێختەر پارێزگای كرماشانیان لە رۆژهەڵاتی كوردستان هەژاندووە و هیچ زیانێكیشی بەدوای خۆیدا نەهێناوە.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

وەزارەتی كارەبا بڕیارێكی لەبارەی پارەی كارەبا دەركرد

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە بەشێك لە داهاتی كارەبا بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەكانی كارەبا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *