پارتی لەو پارێزگایە سێ کورسی لە دەستدەدات

عەبدوڵڵا گۆران بەرپرسی هەڵبژاردن له موسڵ رايگەیاند ” ئەگەر تەواوی سێ جۆرە دەنگدانەكەی ئاوارەكانی موسڵ لەپارێزگای دهۆك هەڵبوەشێتەوە، ئەوە پارتی دیموكراتی كوردستان كە شەش كورسی لەو پارێزگایە بەدەستهێناوە، بۆ سێ كورسی كەمدەبێتەوە”.

بەرپرسی هەڵبژاردن لە مەڵبەندی موسڵی یەكێتی وتیشی:”ئاوارەكانی موسڵ لەپارێزگای دهۆك بەسێ جۆر دەنگدان بەشداریان لەهەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عیراق كرد لەوانە: دەنگدانی ئاوارەكان لەناو كەمپەكانی پارێزگای دهۆك(مەرجدار) كە ژمارەیان 88 هەزار دەنگدەر بوو، دەنگدانی لەڕێگای كارتی نوێی دەنگدانەوە (بایۆمەتری) كە ژمارەیان 111 هەزار دەنگدەرە، جۆری سێیەمیش كە بەجوڵەی دانیشتووان ناودەبرێت ژمارەیان 49 هەزار بووە”.

ش.ك

بابەتی دواتر

وەزارەتی كارەبا بڕیارێكی لەبارەی پارەی كارەبا دەركرد

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە بەشێك لە داهاتی كارەبا بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەكانی كارەبا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *