دوای هێرشێكی گه‌وره‌یان بۆسه‌ر رژێمی سوریا كۆنتڕۆڵی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی بوكه‌مالی سوریایان كردووه‌

روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ،  رایگه‌یاند،:”چه‌كدارانی‌ رێكخراوی داعش له‌ دوای هێرشێكی گه‌وره‌یان بۆسه‌ر رژێمی سوریا كۆنتڕۆڵی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی بوكه‌مالی سوریایان كردووه‌”.

رامی عه‌بدولره‌حمان، به‌رێوبه‌ری ڕوانگه‌ی سوری به‌ ئاژانسیه‌كانی‌ هه‌واڵی راگه‌یاندووه‌، داعش گه‌وره‌ترین هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر شاری بوكه‌مال له‌ پاش ئه‌وه‌ی كه‌ هێزه‌كانی رژێمی سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ تشرینی دووه‌مه‌وه‌ كۆنتڕۆڵیان كردووه‌ته‌وه‌.

ناو براو ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه‌ له‌ ئێستادا له‌و ناوچه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌ به‌لای كه‌مه‌وه‌ 20 كوژراوی له‌ هێزه‌كانی سوریا و چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌وان لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و تاوه‌كو ئیستاش رژێمی سوریا  هیچ زانیاریه‌كی‌ فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه‌.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

وەزارەتی كارەبا بڕیارێكی لەبارەی پارەی كارەبا دەركرد

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە بەشێك لە داهاتی كارەبا بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەكانی كارەبا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *