ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی لە سالیادی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەدا

لەیادی ٢٩ ساڵەی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بەیانێک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت”ئەو کارانەی لە ماوەی ٢٩ساڵی ڕابردوو بەئەنجام گەیەنراون بەھیچ شێوەیەک لە ئاستی گەورەیی تاوانەکەدانین، بەھۆی کەمتەرخەمیی و نەبوونی بەرنامەوە دەیان بەڵگەنامەی زیندووی تاوانەکە فەوتاون”.

لە بەیاننامەیەکیدا کە وێنەیەکی بۆ باسک نێت نێردراوە، ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند:”سەرە ڕای ئەو ھەموو بودجەیەی کە ھاتە ھەرێم و ئەوەش کە بەناوی ھەڵەبجەوە کۆکرایەوە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکە بەکارنەھێنرا”.

لەکۆتایی بەیاننامەکەی کۆمەڵی ئیسلامی دا ھاتووە:”لەھەمووی خراپتر ئەوەیە کە حکومەتی ھەرێم کاری جدیی بۆ بە جینۆسایدناساندنی تاوانی ژەھر بارانکردنی ھەڵەبجە نەکردووە و ھیچ ھەوڵێکی بۆ نەداوە بۆ ئەوەی کۆمپانیا بەشدارەکانی چەکسازیی ڕژێمی بەعس بدرێنە دادگا جیھانیەکان و زیانەکانی ھەڵەبجە ببژێرنەوە”.

دەقی بەیاننامەکە:

بسم اللە الرحمن الرحیم
وإژا تولی سعی فی الڕرچ لیفسد فیھا ویھلک الحرپ والنسل واللە لا یحب الفساد
جەماوەری خۆڕاگری کوردستان
خەڵکی شەھیدپەروەری ھەڵەبجە

ڕۆژی ( ١٦ ئازاری ٢٠١٧ ) گەلەکەمان یادی تێپەڕینی ٢٩ ساڵ بەسەر تاوانی ژەھربارانکردنی ھەڵەبجە دەکاتەوە ، بەردەوام ساڵانە شکۆدارتر لە ساڵانی رابردووی یادی ئەم تراژیدیایە دەکاتەوە ، ئەمەش لە پێناوی ئەوەدایە کە ئەم تاوانە دڵتەزێنە لەبیرەوەریی نەوەکانی ئێستاو داھاتوودا بە زیندوویی بمێنێتەوە .

گەلانی جیھان ھەموو ھەوڵەکانیان دەدەن کە تراژیدیاکانیان بەزیندوویی بھێڵنەوە ، بە تایبەتی ئەو تاوانانەی کە رەھەندی جیھانیان بەخۆوە گرتووە ، لەلایەک کاریان لەسەر لایەنی مێژوویی و ئەکادیمیی بابەتەکە کردووە ، بۆ بە دیکیۆمێنت کردنی وردەکارییەکان و لەلایەکی تریش بۆ ھەمیشــــە زیندوو راگرتنی ، کردویانەتە پرۆگرامی پەروەردەو فێرکردنی نەوەکان . لەلایەنی شــارســتانیشـەوە ھەموو ھەوڵێکیان داوە بۆ ســـاڕێژکردنی شــــوێنەوارەکانی تاوانەکە .

بۆیە ئەگەر بەو پێوەرانەی سەرەوە ئاماژە بە تراژیدیای دڵتەزێنی ھەڵەبجە بکەین ، ئەو کارانەی لە ماوەی ٢٩ ساڵی رابردوودا بە ئەنجام گەیەنراون ، بەھیچ شێوەیەک لە ئاستی گەورەیی تاوانەکەدانین ، لەناوخۆدا بەھۆی کەمتەرخەمیی و نەبوونی بەرنامەوە ، دەیان بەڵگەنامەی زیندووی تاوانەکە فەوتان ، کە دەبوو لە مۆزەخانەیەکی نیشـــــتمانیدا بۆ ھەمیشە لەبەردەستی توێژەراندا بمایەتەوە ، کە لە ھەموو بەڵگەنامەکان گرنگتر شایەتیدانی بریندارانی تراژیدیاکە بوو ، کە مەخابن یەکە یەکە شەھیدبوون و نەتوانرا وتەکانیان بۆ ھەمیشــــە بکرێتە بەڵگەنامەی تاوانەکە .

لەرووی ئاوەدانیشەوە ، سەرەڕای ئەو ھەموو بودجەیەی کە ھاتە ھەرێم و ئەوەش کە بەناوی ھەڵەبجەوە کۆکرایەوە ، چ لەکاتی تاوانەکەو چ دواتر ، بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکە بەکارنەھێنرا ، وە لەدوای ناڕەزایی و داواکارییەکی زۆرو لە ژێر گوشاردا بڕیاری بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە درا ، بەڵام ئەوە دوو ساڵە بەھیچ شێوەیەک سیمای بە پارێزگابوونی پێوە دیار نیەو ھەر ساڵە لەسەروبەندی نزیکبوونەوەی یادەکەدا ھەندێ کاری رواڵەتکارانەی پەلەپڕووزەی بۆ دەکرێت ، کە ھیچ لە گرفتەکانی شارەکە ناگۆڕێت ، بۆیە دوای دوو ساڵ خەڵکی شارەکە پرسیاری پێکنەھێنانی زۆرێک لە بەڕێوەبەرێتیەگشتیەکان دەکەن ، پرسیاری پێکنەھێنانی فیعلی ئەنجوومەنی پارێزگا دەکەن ، لەھەموو ئەوانە گرنگتر تووڕەن لە نەبوونی بودجەییەکی تایبەت بۆ ئەوەی ئەم پارێزگایە بگاتە ئاستی پارێزگاکانی ھەرێم و عێراق ، جگە لەوەش ھەوڵێکی بەرچاو لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە نەدراوە بۆ ئەوەی حکومەتی ناوەندیی مامەڵەی پارێزگا لەگەڵ ھەڵەبجەدا بکات .

لەھەموو ئەو خاڵانەی سەرەوە خراپتر ئەوەیە ، کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کاری جدیی بۆ بە جینۆساید ناساندنی تاوانی ژەھربارانکردنی ھەڵەبجە نەکردووە ، ھیچ ھەوڵێکی نەداوە بۆ ئەوەی کۆمپانیا بەشدارەکانی چەکسازیی رژێمی بەعس بدرێنە دادگا جیھانیەکان و زیانەکانی ھەڵەبجە ببژێرنەوە ، کە بۆ خۆی بنەمایەکی زۆر گرنگە بۆ کورد لەسەر بنەمای ئەم تاوانە جیھانیە داوای مافی چارەنووسی بکات ، چونکە ھەر گەلێک رووبەڕووی تاوانی قڕکردن ببێتەوە مافی خۆیەتی داوای مافی چارەنووس و سەربەخۆیی بکات .

ھەزاران سڵاو لە گیانی شەھیدانی ھەڵەبجە و گشت شەھیدانی کوردستان سەربەرزیی بۆ بنەماڵە خۆڕاگرەکانیان ، سوپاس بۆ پەروەردگاری مەزن کە تۆڵەی لە ستەمکارو ئەنجامدەرانی ئەم کارەساتە کردەوە وئەمەش سەرنجامی ستەمکارانە ((ۆسَێعْڵمُ اڵّژِینَ ڤَڵمُوا ڕَێّ مُنْقَڵبٍ ێنْقَلِبُونَ ))

ئەنجوومەنی سیاسیی
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان

بابەتی دواتر

فەرمی.. کات و شوێنی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیاریی کرا

کلاسیکۆی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە 18ی مانگی 12 لەکاتژمێر 10ی شەو ئەنجام دەدرێت. رابیتەى خولی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *