ئوراسيا ده‌يلى رووسى: دامه‌زراندنى “كوردستانى سووريا” به‌ پاشه‌كشێى كورد بۆ رۆژئاواى فورات كۆتايي ديت

 (ئوراسيا ده‌يلى) رووسى له‌ وتارێكدا باسى له‌ هه‌وڵه‌كانى توركيا بۆ گه‌مارۆدانى كورد له‌ رۆژئاواى كوردستان “رۆژئاڤا” يان كوردستانى سووريا كردووه‌ و رايگه‌ياندووه‌، خه‌ونى ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراندنى “كوردستانى سووريا” به‌ پاشه‌كشێى كورد بۆ رۆژئاواى فورات كۆتايهات.

رۆژنامه‌كه له‌  دريزه ى وتاره‌كه‌دا ده ليت:”توركيا له به ر زه وه ندى خوى  زۆر شتى له‌ باكوورى سووريا به‌ده‌ستهێناوه ، كه‌  بيي ده وترى ناوچه‌ى كوردستانى سووريا بويه له‌ ژێر فشارى توركيا، تا دێت سنوورى هه‌رێمايه‌تى ئه‌و كوردستانه‌ به‌رته‌نگ ده‌بێته‌وه‌. له‌ به‌رژه‌وه‌ندى توركيايه‌ ديسان كورد له‌ منبج بكشێته‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان بۆ جيهانى دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌  كه‌ ناهيلن  منبج وه‌ك خه‌ڵاتێك پێشكه‌شى توركيا ناكه‌ن”.

“به‌ڵام  ئه‌وان ناچار ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌. ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ توركيا و ئه‌مه‌ريكا زنجيره‌يه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى و ديپلۆماسييان ئه‌نجامدا. گه‌يشتنه‌ دانانى نه‌خشه‌ڕێگه‌يه‌ك بۆ منبج. خاڵى يه‌كه‌مى نه‌خشه‌كه‌يان پاشه‌كشێكردنه‌ به‌ كورد و گواستنه‌وه‌يانه‌ بۆ خۆرئاواى رووبارى فورات”.

“رێككارييه‌كانى ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتن هێشتا ته‌واو نه‌بوونه‌. هه‌ردوولا ده‌بێت له‌سه‌ر ورده‌كارييه‌كانيش بگه‌نه‌ رێككه‌وتن. هه‌ردوو هاوپه‌يمان له‌ ناتۆ هه‌ندێك ناكۆكييان هه‌يه‌. به‌ڵام كورد له‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا لايه‌نێك نييه‌ له‌ رێككه‌وتنى ئه‌و دوو وڵاته‌. به‌ڵكو ئه‌وان ته‌نيا چاودێرێكى گوێڕايه‌ڵن”.

“زانيارييه‌كانى گه‌يشتوو، ئه‌وه‌ دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ريكاييه‌كان خيانه‌تيان له‌ به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى كورد كرد. ئه‌وه‌ش سه‌ريكێشاوه‌ بۆ دابه‌شبوونى ريزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه‌). به‌شێكيان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هاوڕێى ئه‌و سياسه‌ته‌ى ئه‌مه‌ريكا به‌رده‌وام بن. به‌شێكيشيان پێيان وايه‌ پێويسته‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ديمه‌شق و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ونه‌ دانووستانى بێ مه‌رجه‌وه‌ بو داهاتوى خويان”.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *