حكومه‌تی سووریا له‌ باشووری رۆژئاوای وڵات ده‌ستیان به‌ هێرش كردووه‌

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی “نیزاڤیسیمایا گازیتا”ـی رووسی، هێرشه‌كه‌ پاش ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و ئه‌مریكا. رووسیا و ئیسرائیل و ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌كه‌ی بووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ نوسیوویه‌تی: “ئامانجی ئه‌و دیدارانه‌ گه‌یشتن بووه‌ به‌ رێككه‌وتن و ته‌وافوق له‌سه‌ر چۆنێتی رێكخستنی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ باشووری رۆژئاوای سووریا و له‌ ئه‌نجامدا گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌وه‌ی سووریا هێزه‌كانی له‌ سنووری ئیسرائیل دووربخاته‌وه‌.

به بيى ئه و ريكه وتنه ى كراوه  ده بيت یه‌كه‌یه‌كی ئیرله‌ندی ئاشتیپارێز بگه‌ڕێته‌وه‌ هێڵی ته‌ماسی نێوان سووریا و ئیسرائیل و به‌رزاییه‌كانی جۆلان. ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه‌ نابێت هیچ پلانێك بۆ هیچ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی و جه‌نگ له‌و ناوچانه‌ دابرێژرێت.

رۆژنامه‌ رووسییه‌كه‌ ده‌شڵێت، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی واشنتنیش،هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی سووریا له‌ باشووری رۆژئاوای وڵات ده‌ستیان به‌ هێرش كردووه‌.

ش.ك

بابەتی دواتر

كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *