بەڕێوبەرایەتی گشتی شەھیدانی ھەڵەبجە لەبارەی سوکایەتیکردن بە وەفدی پارتی و سۆسیالیست ڕونکردنەوە دەدات

هەڵەبجە-ژيار كاميل

 

لەبارەی بایکۆتکردنی ڕێوڕەسمی یادی ٢٩ ساڵەی کیمیابارانی ھەڵەبجە لەلایەن پارتی و سۆسیالیستەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ئەو پارێزگایە ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.

کامەران مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەڵەبجە ڕایگەیاند:”ئەگەرچی تائێستا ھیچ سکاڵایەکمان پێنەگەیشتوە، بەڵام تەئکید دەکەینەوە، بێڕێزی بەرامبەر ھیچ کەس و لایەنێک نەکراوە”.

ڕاشیگەیاند:”وەکو باسدەکرێت گوایە خەڵکانێک زویر بون، ئێمە نازانین بۆچی و لەپێناوی چیدایە، بەڵام دەبێت ئەوانیش دڵ و دەرونیان ھێندە فراوان بێت بەرامبەر کەسوکاری شەھیدان، دەبوو کەس بیری لەوە نەکردایەتەوە ھۆڵەکە جێبھێڵێت”.

دەربارەی سوکایەتیکردن بە شاندی پارتی و سۆسیالیست، بەڕێوبەری گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوان وتیشی:”ئێمە وەکو ھەڵەبجەییەکان میوانداریی لایەن و خەڵکمان کردوە، ئیتر چۆن بێڕێزی دەکەین بەمیوانەکانمان”.

ھاوکات لەبارەی ھۆکاری بایکۆتکردنی رێورەسمەکەش بەرپرسی لقی پارتی لە ھەڵەبجە بە میدیای فەرمی پارتی راگەیاندووە:”بەداخەوە ئەوەی ئەمڕۆ ئێمە بینیمان سووکایەتیەکی یەکجار زۆر بە شاندی پارتی کرا”.

مەراسیمی ‌یادی‌ 29 ساڵەی‌ كیمیابارانكردنی‌ هەڵەبجە ئەمڕۆ لەشارەكە بەڕێوەچوو، تێیدا خەڵاتی ناسنامە و شوناش بەخشرایە ژمارەیەك لە تاقانەكانی هەڵەبجە.

بابەتی دواتر

فەرمی.. کات و شوێنی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیاریی کرا

کلاسیکۆی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە 18ی مانگی 12 لەکاتژمێر 10ی شەو ئەنجام دەدرێت. رابیتەى خولی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *