دواتر بڕیار لەبارەی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانیش دەدرێت

ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر شایستەی بەرزكردنەوەی پلەبون و بۆیان ئەژمار نەكراوە (واتە ترفیعیان نەكردوە)، مافیان نافەوتێت، ئەگەر سەرۆكایەتی حكومەت بڕیاربدات، ئەوا ئەو بابەتە دەستپێدەكاتەوە

چاوەڕواندەكرێت دوای یەكلاكردنەوەی یاسای چاكسازیی و خانەنشینی لەپەرلەمان، بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران “ترفیع” دەستپێبكاتەوە، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش لەپەرلەمانی كوردستان زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكرادەكات.

دلێر ماوەتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: “بۆ دەستپێكردنەوەی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران، سەرۆكایەتی حكومەت و سەرۆكایەتی پەرلەمان چاوەڕوانی یەكلاكردنەوەی یاسای چاكسازیی و خانەنشینی دەكەن، دواتر بڕیار لەبارەی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانیش دەدرێت”.

ناوبراو وتیشی:”بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران و بەشێكی زۆری شایستەی دارایی فەرمانبەران كە ماوەی چەند ساڵێكە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیراوە، پەیوەندیی بەیاسای چاكسازیی و خانەنشینیەوە هەیەو هەركات ئەو یاسایە یەكلابكرێتەوە، بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانیش دەستپێدەكاتەوە”.

ش.ك

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *