ئەردۆغان : ئەمڕۆ توركیا دەچێتە قۆناغێكی دیموكراسی نوێوە

سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند،  به هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمان “توركیا دەچێتە قۆناغێكی دیموكراسی نوێوە”.

رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ دوای ئەوەی لەناوچەی ئوسكودار لە ئیستەنبوڵ دەنگیدا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رايكه ياند “رێژەی بەشداربوون لە هەڵبژاردنەكەی ئەمڕۆدا زۆرباشەو بەپێی ئەو زانیاریانەی پێمان گەیشتووە رێژەی بەشداربوون لەسەدا 50ی تێپەڕاندووە”.

هاوڵاتیانی توركیا و باكوری كوردستان بۆ هەڵبژاردنی 600 پەرلەمانتار و دیاریكردنی كەسێك بۆ سەرۆك كۆماری توركیا دەچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و شەش كەس كێبڕكێ لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری توركیا دەكەن،

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەم هەڵبژاردنە تایبەتمەندیەكی دیكەشی هەیە بەوەی كە توركیا دەچێتە قۆناغێكی دیموكراسی نوێوە، پشت بەخوا لەمەودوا وڵاتەكەمان زۆر بە ئاسانی بەڕێوەدەبرێت”.

رەجەب تەیب ئەردۆغان وتیشی، “تا ئێستا هیچ كێشەیەك لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكاندا تۆمارنەكراوەو پیرۆز بێت لە هەموو لایەك”.

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی لە توركیا و باكوری كوردستان بەڕێوەدەچێت و  56 ملیۆن و 342 هەزار و 263 كەس مافی دەنگدانیان هەیە، هەروەها 180 هەزار و 896 سندووق لە بنكەكانی دەنگدان دانراون.

ش.ك

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *