دەرمانى دابەزاندنی رێژەی کۆلیستڕۆڵ مەترسی بۆ ژیانی مرۆڤ دروستدەکات

زانایانی بواری پزیشکی لە تاقیگەکانی Genotek ی مۆسکۆ  دواي شيكارى جەختدەکەنەوە  له سه ر ئه وه ى كه هەندێک لەو دەرمانانەی دەبنە هۆی دابەزاندنی رێژەی کۆلیستڕۆڵ لە جەستەدا مەترسی بۆ سەر ژیانی مرۆڤ دروستدەکات.

 

زانایان روونیدەکەنەوە نەخۆشییەکانی دڵ و لولەکانی خوێن بەر و خوێن هێنەر مەترسیدارترین نەخۆشین بۆ سەر ژیانی مرۆڤ لە جیهاندا، هۆکاری تووشبون بەم نەخۆشیانە بوونی بەرزی رێژەی کۆلیستڕۆڵە لە جەستەدا.

 

خواردنی دەرمانی کیمیاوی دابەزاندنی رێژەی کۆلیستڕۆڵ لە جەستەدا بەتایبەت دەرمانی ستاتین، مەترسی بۆ سەر ژیانی کەسەکە دروست دەکات و دەبێتە هۆی مردنی پێشوەخت.

 

دەرمانی ستاتین بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی بۆماوەییان هەیە کاریگەری دەکاتە سەر پوکانەوەی ماسولکەکانی بەتایبەت ماسولکەکانی دڵ و مردنی پێشوەخت.

 

ستاتین یەکێکە لە دەرمانە بەناوبانگەکان و کاری خاوبوونەوەی ئەنزیمی دروستکردنی کۆلیستڕۆڵە لە جگەر و خوێندا.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

لەیادى دامەزراندنی شاری شاران دا

{ لەیادى دامەزراندنی شاری شاران دا }** نووسینی /كاوە هاوڕاز **دەمێكە شاری پڕ شۆری مەحەببەت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *