گەنجێکی فەڵەستینی له لایەن سوپای ئیسرائیلەوە شەهید كرا

گەنجێکی فەڵەستینی دوای ئەوەی رۆژی ھەینی رابردوو لە میانی رێپێوانی گەڕانەوەی گەورەدا لە رۆژھەڵاتی شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بە سەختی بریندارکرابوو، گیانی لەدەستدا.

لە بەیاننامەیەکدا، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە، ئەشرەف قودرە ئاماژەی بەوەداوە، گەنجێکی فەڵەستینی بە ناوی ئوسامە خەلیل ئەبو خاتر تەمەن ٢٩ ساڵ کە رۆژی ھەینی رابردوو لە میانی رێپێوانی گەڕانەوەی گەورەدا لە رۆژھەڵاتی شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بریندارکرابوو، بە ھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

بە گیانلەدەستدانی ئوسامە خەلیل ئەبو خاتر، ژمارەی ئەو ھاووڵاتییانەی فەڵەستینی کە لە میانی رێپێوانی گەڕانەوەی گەورەدا لە سنووری کەرتی غەززە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ١٣٢ کەس.

ب.هـ

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *