ئافرەتان لە سعوودیە بۆ یەکەمجار لە مێژوویی ئەو وڵاتەدا، دەستیان کرد بە لێخورینی ئۆتۆمبێل کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دەنگی دایەوە.

ھاوکات ئافرەتان و پیاوان لە سعوودیە راو بۆچوونی خۆیان لەبارەی ئەو بڕیارە کە رێگە بە ئافرەتان دەدات ئۆتۆمبێل لێبخورن خستنەڕوو کە ژمارەیەکیان پێوان وایە ئەو بڕیارە ئەرێنییە و ژمارەیەکی دیکەیان وەک نەرێنی لەقەڵەمیان داوە.

دوای ئەو فەرمانەی کە شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعود لە ٢٦ی ئەیلوولی ساڵی رابردوودا بۆ پێدانی مۆڵەت بە ئافرەتان بۆ لێیخورینی ئۆتۆمبێل دەریکردبوو، ئێستا ئافرەتان لەو وڵاتە دەتوانن ئۆتۆمبێل لێبخورن.

لێخورینی ئۆتۆمبێل لە لایەن ئافرەتانەوە لە سعوودیە بۆ یەکەمجارە لە مێژوویی ئەو وڵاتەدا روودەدات.

ریم وەلید تەلال کچی ملێاردێر و شازادەی سعوودیە، وەلید بن تەلال بەیانی ئەمڕۆ لە شاری ریاز دەستی بە لێخورینی ئۆتۆمبێل کرد.

لای خۆیەوە وەلید ین تەلال گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە و نووسیوویەتی “کچەکەم بە بۆتۆمبێل، من و نەوەکانم لە شاری ریاز دەگەڕێنێن”.

وەلید بن تەلال ئەوەشی نووسیووە “بەسە قسەوقسەڵۆک، کاتی ئەوە ھاتوو ئافرەتان ئۆتۆمبێل لێبخورن و سوپاسی شا سەڵمان دەکەین”.

ب.هـ

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *