حوسیه‌كان سعودیه‌ موشه‌كباران ده‌كه‌ن

باسك نێت

ئاژانسێكس سعودیە بڵاویکردەوە هێزه‌كانی بەرگری ئاسمانی سعودیە بەرپەرچی دوو موشەکی باڵیستیکی داوەتەوە بەسەر ڕیازدا کە حوپیەکانی یەمەن هاویشتوویانە.

کەناڵی مەسیرەی سەر بە حوپییەکان بڵاویکردەوە موشەکەکان وەزارەتی بەرگری سعودیە و ئامانجی دیکەیان کردۆتە ئامانج لە ڕیازی پایتەخت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌” هێزی موشەکی بۆردومانکردنی ناوەندی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری و ئامانجی دیکەی تر لە ڕیاز ڕادەگەیەنێت.”

شایەتحاڵێک بە ڕۆیتەرزی راگه‌یاند، گوێی لە دەنگی بەلایەنی کەمەوە شەش تەقینەوە بووە و دووکەڵی لە ئاسمانی ڕیاز بینیوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك لەسەر زیانی گیانی و ماددی نیە بەڵام شایەتحاڵێکی دیکە وتی پارچەی بینیوە لەسەر شەقامی بەحی باڵیۆزخانەکان، کە زۆربەی باڵیۆزخانەکان لەسەر ئەو شەقامەن و ژمارەیەکی زۆر بیانی لێ دەژی.

بەرپرسانی سعودیەش تا ئێستا هیچ لێدوانێكیان له‌و باره‌وه‌ نه‌داوه‌.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *