لیستی ئیسلامی راده‌گه‌یه‌نرێت

باسك نێت

یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەك بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.

كامیل مەحمود وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی راگەیاند، هەوڵیان داوە ئیسلامییەكان پێكەوە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن كە بڕیارە رۆژی 30ی ئەیلول ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەو هەوڵە سەركەوتوو نەبووە، بۆیە لەڕووی مەبدەئییەوە لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی رێككەوتوون بەشداری هەڵبژاردن بكەن.

سەبارەت بە چۆنیەتی هاوپەیمانییەكەیان، ناوبراو وتی “ئەمجارە لەگەڵ یەكگرتوو بەناوێكی نوێ بەشدار دەبین، بۆ ناوەكەش چەند پێشنیارێك كراون، بەڵام ئەمشەو تا سبەینێ یەكلایی دەبێتەوە”.

بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پاڵپشتی لیسته‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد و ئەمڕۆش كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دوا وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانی لایەنەكانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام ئەگەر وادەكە درێژ نەكرێتەوە، تائێستاش تەنها یەك هاوپەیمانی تۆماركراوە.

ب.هـ

بابەتی دواتر

كرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *