بەداخەوە، دوو پێشنیاری عەقیدییمان ڕەدکرایەوە

ماموستا ئاری عەبدولەتیف ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و سه روكى فراكسيونى بزووتنه وه ى ئيسلامى لە ڕۆژی سێشەممە 2018/6/26 ، گفتوگۆ کرا لەسەر بەشێک لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.
ئاری عەبدولەتیف ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ده ليت: بەداخەوە، دوو پێشنیاری عەقیدییمان ڕەدکرایەوە له هولى به ر له مان كه دەبێت ڕستەی (بەناوی گەلی کوردستان)، بکرێت بە (لەپێناو گەلی کوردستان)و لە نێوان (بەناوی خوا) و (بەناوی گەلی کوردستان)، وشەی (پاشان) دابنرێت.

ده قي راگە يه ندراوه كه:

 

(49) دەنگ بە (3) دەنگ
بەداخەوە، دوو پێشنیاری عەقیدییمان ڕەدکرایەوە

لە دانیشتنی ژمارە (1) ی خولی بەهارەی ساڵی (5) ی خولی چوارەمی پەرلەمان، لە ڕۆژی سێشەممە 2018/6/26 ، گفتوگۆ کرا لەسەر بەشێک لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.
لە مادەی (59) لە بەشی دانیشتنەکانی پەرلەمان، هاتووە: (سەرۆک بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان… بەناوی گەلی کوردستان)، دانیشتنی پەرلەمان دەکاتەوە.
ئێمە پێش ئەم دانیشتنەش و ئەمڕۆش جەختمان کردەوە کە دەبێت:
یەکەم/ لە نێوان (بەناوی خوا) و (بەناوی گەلی کوردستان)، وشەی (پاشان) دابنرێت، بە پێی بنەمای شەرعی ئیسلام، بەڵام دەنگی نەهێنا.
دووەم/ ڕامان وابوو، کە دەبێت ڕستەی (بەناوی گەلی کوردستان)، بکرێت بە (لەپێناو گەلی کوردستان)، ئەمەش دیسان دەنگی نەهێنا.
بۆیە بەهۆی زۆرینە و کەمینەوە، بەداخەوە، وەک خۆی تێپەڕێنرا، بە (49)دەنگ و ئێمەش بە (3)دەنگ، دژی بوین.
ئەمەش یەکێک لە کێشەی کاری پەرلەمانیی، کە زۆرینە چی وت ئەوە تێدەپەڕێت و ئەبێت بە یاسا.
گرنگ ئەوەیە ئێمە لە پێناو خوای گەورە و سەروەریی ئیسلام و کۆمەڵگەی موسڵمانی کوردستان و بەرژەوەندیی باڵا، قسەی خۆمان کرد و دژیش وەستاینەوە و گەیاندمان، چونکە هەندێک بابەت خەتەرە بۆ عەقیدە و بەداخەوە زۆرینە پەیی پێ نابات.
هەر ئەمڕۆ، گفتوگۆمان کرد لەسەر چەندین پڕۆژەیاسا، لە کاتژمێر (11)ی سەرلەبەیانیی تا کاتژمێر (5)ی ئێوارە، ئەوەی جێی سەرنجیش بوو، لە بەرنامەی کاردا، پڕۆژەیاسای چاکسازیی تێدا نەبوو، وە ئێمە پێمان وابوو دەبوو ئەمڕۆ ئەو بابەتە یەکلایی بکرایەتەوە و بابەتی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی پەرلەمان و دانانی سەرۆکی نوێش گفتوگۆی لەسەر بکرایە، چونکە لە ئێستادا، شوێنی سەرۆکی پەرلەمان چۆڵە.
داوا دەکەین بە فەرمیی، لە کۆبوونەوەی داهاتوو، ئەو بابەتانە بخرێنە بەرنامەی کار.

ئاری عەبدولەتیف
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
سێشەممە
2018/6/26
هەولێر

ش.ك

بابەتی دواتر

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ سێ شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ 100 دۆلاری ئەمریکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *