دوو رۆژی داهاتوو پارەی داهاتی نەوت رادەستی وەزارەتی دارایی ده کات بۆ مووچه

وەزارەتی دارایی چاوەڕوانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەکات لە دوو رۆژی داهاتوودا پارەی داهاتی نەوت رادەستی وەزارەتی دارایی بکات و ئەوانیش دەست بە دابەشکردنی مووچه ی مانگی چوار بکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم تايبه ت به موجه  رایگەیاندووە، ” چاوەڕوانن لە دوو رۆژی داھاتوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داھاتی فڕۆشتنی نەوت بۆ وەزارەتی دارایی بنێرێت، تا بتوانن لەکاتی خۆیدا دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت”.

ئەو سەرچاوەیە وتووشیەتی ” بڕیاریشە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی مووچەدا، یەکەم وەزارەت کە مووچەی پێدەدرێت وەزارەتی پێشمەرگە بێت و دواتریش وەزارەتەکانی پەروەردەو تەندروستی و وەزارەتەکانی تر موچە وەردەگرن.” وتيشي ھەرکات بەغدا پارەی مانگانەی بۆ ھەرێم رەوانە کرد، ھێزەکانی ناوخۆو خانەنشینیش موچەیان پێدەدرێت”.

ش.ك

بابەتی دواتر

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ سێ شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ 100 دۆلاری ئەمریکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *