‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بە فەرمی كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی ئاشكرا كرد

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا رایگەیان کە ئه‌مڕۆ چوارشەممە 27ی حوزەیرانی 2018، كاتژمێر 7ی ئێواره‌، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ گشتی و وزارییه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی و 9ی بنه‌ڕه‌تی ئاشكرا ده‌كات.
له‌ ئاگادارییه‌كدا ، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌ كه‌ قوتابیان و خوێندكاران ده‌توانن ئەنجامەکانیان لە ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە وەربگرنەوە.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌:
ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردە
ئەمڕۆ كاتژمێر 7ی ئێوارە، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتی و وەزارییەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی ڕادەگەیێنرێت.
قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست دەتوانن لە کۆتایی مەراسیمی ناساندن و ئاشکراکردنی یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێم، ئەنجامەکانیان لە ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە وەربگرنەوە.

تێبینی: راگەیاندنەکان دەتوانن لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە بەشدار بن لە ڕووماڵی مەراسیمەکە.

وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن

ب.هـ

بابەتی دواتر

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ سێ شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ 100 دۆلاری ئەمریکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *