له‌ هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر ٩٠٠ ماتۆڕسكیلی نایاساییدا گیرا

لەساڵی رابردوودا لە کۆی ھەزارو ٣٤٢ رووداوی ھاتوچۆ، ٢٢١یان ماتۆڕسکیل بەتەنھا تیایدا لایەن بوون.

لەناو گۆڕەپانە پانتایی فراوانەکەی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر حەشری ماتۆڕسکیلەکان دەبینرێت، لێرە بەسەدان ماتۆڕسکیل لە جۆری جیاجیا پاڵییان بەیەکترەوە داوە و لە ھەموو شێوازێک کە پێشتر بەرچاو نەکەوتوون دەبینرێن، لێرە نزیک بە ھەزار ماتۆڕسکیل ھەیە کە بەتەنھا لەماوەی ٤٠ رۆژدا و بەھۆی نایاسایی بوونییان دەستییان بەسەرداگیراوە.

بەزۆرینە ئەم ماتۆڕانەی لێرە ریزکراون دروستکراوی ئێرانن و کوالیتییان خراپە و لەگەڵ خێرایی کەم تووشی کێشە دەبن، بەشی ھەرە زۆری ئەم ماتۆڕانەش لە لایەن کۆچبەرانی سووریا کە لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن بەکارھێنراوە، لە پاڵ ئەمانیشدا لەدەستی کرێکارە فلیپینی، بەنگلادیشی، ڤێتنامی و نیپاڵییەکانیش گیراون کە سەرجەمییان بەھۆی پابەندنەبوونییان بە یاساکانی ھاتوچۆی ھەرێم و رێنماییەکانی لێخوڕینەوە، دەستییان بەسەرداگیراوە.

ئێستا گۆڕەپانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر جگە لە نزیک بە ھەزار ماتۆڕ دەیان ئۆتۆمبیلی دیکەشی تێ ئاخنراوە ماتۆڕسکیلەکان چاوەڕوانی گواستنەوە دەکەن بۆ کارگەی شیشی “ئەربیل” تا لەوێ لەناو ببرێن و بۆ دروستکردنی شیش سوود لە پارچەکانییان وەربگیرێت، ماتۆڕەکان ئیتر چاوەڕوانی مردنییانن.
موقەدەم فازل حاجی لەمبارەیەوە گوتی “ئەوە بۆ سێ ساڵ دەچێت ماتۆڕ سکیلی دەست بەسەرداگیراو لەو ھەڵمەتانە لەناودەبرێن و دەدرێن بە کارگەی شیش، لە ھەردوو ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٧دا نزیک بە چوار ھەزارو ٣٥٠ ماتۆڕ سکیلمان بەمشێوەیە لەناوبردووە بۆ ئەوەی دووبارە بۆ لێنەخوڕین بەکارنەھێنرێنەوە، حاجی لەو رووەوە رایدەگەیەنێت “بەپێی یاسای عێراقی ھەر شتێک دەستی بەسەرداگیرا دەبێتە موڵکی وەزارەتی دارایی، بەڵام ئێمە پێشتر بڕیارمان وەرنەگرتووە کە نەیدەن بە وەزارەتی دارایی، چونکە ئەگەر بدرێت بەوان ئەوا دواتر دەخرێنە زیادکردنەوە و دەفرۆشرێن و دووبارە لە بازاڕدا دەفرۆشرێنەوە، بۆ ئەوەی ئەمە روونەدات دوای وەرگرتنی رێککارە یاساییەکان ئەوا دەدرێنە کارگەی شیشی ھەولێر پاش ئەوەی رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆمان بۆ وەرگرتووە”.

بابەتی دواتر

فەرمی.. کات و شوێنی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیاریی کرا

کلاسیکۆی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە 18ی مانگی 12 لەکاتژمێر 10ی شەو ئەنجام دەدرێت. رابیتەى خولی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *