ئیسرائیل: ئامادەین بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەگەڵ حەماس

بەرپرسێکی ئیسرائیل رایگەیاند کە ئەوان ئامادەن بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس.

کەناڵی ١٠ی ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە، گەورە بەرپرسێکی ئیسرائیل کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە رایگەیاندووە کە ئیسرائیل بە رێگەی ژمارەیەک کەسی نێوەندگیری نێودەوڵەتی، نامەی ئاراستەی بزووتنەوەی حەماس کردووە کە تیایدا رەزامەندی خۆی لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەکان نیشانداوە.

ھەر بە پێی ئەو سەرچاوەیە، ئیسرائیل لە نامەکەدا داوای کردووە کە ھیچ مەرجێکی پێشوەختە بۆ ئازادکردنی دیلەکان لە “گرێبەستی شالیت” دانانرێت و گرێبەستەکە ئازادکردنی ھەموو دیلەکان بگرێتەوە.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ بە چاودێری میسر، گرێبەستی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل جێبەجێ کرا کە لە میانیدا ھەزارو ٢٧ دیلی فەڵەستینی لە گرتووخانەکانی ئیسرائیل ئازادکران و لە بەرامبەردا سەربازێکی ئیسرائیل بە ناوی جەلعاد شالیت کە لە ساڵی ٢٠٠٦وە لە لایەن بزووتنەوەی بە دیل گیراوبوو، ئازادکرا.

ب.هـ

بابەتی دواتر

كەشناسی پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *