تەقینەوەکەى كه ركوك ئەو کۆگایانەی کردووەتە ئامانج کە سندووقی هەڵبژاردنەکانيان تيدايه

کاژێر 4:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سێ تەقینەوەی جیا جیا لە کەرکووک روویاندا، تەقینەوەکە ئەو کۆگایانەی کردووەتە ئامانج کە  سندووقی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی تێدابووە. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 1-7-2018، سێ تەقینەوە کەرکووکیان هەژاند و بەهۆیەوە شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییە عێراقییەکان و چەند چەکدارێکی نەناسراو روویدا، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراون.

هاوکات عەمید ئەفراسیا و کامیل وەیس، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رايگەیاند: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لەبەردەم کۆگای دانانی سندوقەکانی دەنگدان کە هاوکات کۆگای هەڵگرتنی فەرمانگەی خۆراکی کەرکووکە لەگەڕەکی واستی تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە یەک کەس لەهێزە ئەمنییەکان کوژراوە و 21ـی دیکەش برینداربوون”.

ش.ك

بابەتی دواتر

رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی سەرپەرشتی کۆبونەوەی مەکتەبی رێکخستنی کرد

بەرێز مامۆستا عیرفان علی عبدلعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی ۱۹/۱٠/۲٠۱۹ لە شاری سلێمانی سەرپەرشتی کۆبونەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *