ڕابەرى گشتى دەڤەرى ڕاپەرينى بەسەركردەو

بەڕێز مامۆستا عيرفان على عبدالعزيز ڕابەرى گشتى بزووتنەوەى ئيسلامى ئەمڕۆسێ شەمە٣/٧/٢٠١٨ لە گەڵ وەفدێكى مەكتەبى سيايى و سەركردايەتى دەڤەرى بتوێن پشدەرو ڕاپەرينى بەسەركردەوە.
سەرەتا سەردانى مەڵبەندى چوارى ڕانيەى بزووتنەوەى ئيسلامى كردوو لەلايەن بەرپرس و ئەندام و كارگێراوە بە گەرمى پێشوازى كرا پاشان بەشدارى پرسەى كەسايەتى ڕابوونى ئيسلامى مامۆستاى پايەبەرز مامۆستا مەلا سيد محمودى نۆڵچكەى كرد.
دواتر بەشدارى پرسەى مامۆستا حمەد ئەمين زەنگەڵى كردوو لە پاشان سەردانى كۆمەڵێك مامۆستاو كەسايەتى و زاناى دەڤەرەكەى كردوو لە نزيكەوە پەيوەندى لە مێژينەى زانايان و بزووتنەوەى ئيسلامى و مامۆستا پايەبەرزەكانيان نوێ كردوەو خۆشحاڵ بوون بەديدارو بەسەركردنەوەكانى جەنابى ڕابەرى گشتى.

 

ش.ك

بابەتی دواتر

ئەنقەرە..کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات

کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات کاتژمێر8ی ئەمشەو۱٥/۱۲/۲۰۱۹ لە ئەنقەرەی پیتەختی تورکیا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *