‌كه‌شناسی‌ هه‌رێم: بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك روویدا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌ به‌ره‌به‌یان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ی ته‌مموزی‌ 2018، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ شارۆچكه‌ی‌ كفری‌ روویدا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێمدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌ هاتووه‌: سه‌عات 12:39ی‌ ده‌قیقه‌ی‌ شه‌و رێكه‌وتی‌ 2018/7/8 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ قوڵایی 14 كیلۆمه‌تر له‌ دووری 23 كیلۆمه‌تر له‌ شارۆچكه‌ی كفری‌ تۆماركراوه‌.

كه‌شناسی هه‌رێم ئاشكراشيده‌كات، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ گوڕی 3.4 پله‌ به‌ پێی پێوه‌ری رێخته‌ر بووه‌، به‌ڵام هیچ زیانێكی نه‌بووه‌.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *