خواستی كارەبا لە هەرێم زياد دەكات


بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا رۆژ لەدوای رۆژ زیاد دەبێت و لە 5هەزار مێگاوات نزیك بووەتەوە، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئەو ژمارەیەش هەیە.

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند، خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبای نیشتمانی رۆژانە زیاد دەبێت، پێشتر پێشبینی ئەوەمان كردبوو خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بگاتە 5هەزار مێگاوات ئێستا گەیشتووەتە نزیك ئەو ژمارەیە، ئەوەش رێژەیەكی زۆر بەرزە”.

باسی لەوەشكرد ئەوە لەكاتێكدایە كە بەرهەمهێنانی كارەبا لە شوێنی خۆیدایە هەر 2700 مێگاواتە، بەو جۆرە ئێستا نزیكەی 12كاژێر كارەبای نیشتمانی هەیە”.

لەمانگی شەشی ئەمساڵ بۆ تەواوی مانگەكە، نزیكەی 14كاژێر كارەبا دراوەتە هاونیشتمانیان. وەزارەتی كارەبا نزیكەی 1 ملیۆن و 500هەزار هاوبەشی هەیە، لە وەرزە زۆر گەرم ‌و ساردەكاندا لەبەر زۆری بەكارهێنانی كارەبا ‌و بەرزبوونەوەی خواست، پێدانی كارەبای نیشتمانی كەم دەكات.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *