پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژە یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم کرد.
بهپێی زانیارییهكان پڕۆژە یاساکە لە لایەن فراکسیۆنی گۆڕان و چەند پەرلەمانتارێکی یەکگرتووی ئیسلامی ئامادەکراوە.
لە دانیشتنەکەدا 41 پەرلەمانتار دەنگیان دا بە پڕۆژە یاساکە و 12 پەرلەمانتاریش رەتیان کردووەتەوە.
بەپێی مادەکانی یەکەم و دووەمی پڕۆژەکە، هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەماندا ئەنجام نادرێت و یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم بەردەوام دەبێت.
بەپێی مادەی سێیەمی پڕۆژەکە، پێویستە خولی پێنجەمی پەرلەمان لە یەکەم وەرزی گرێدانیدا بڕیار لەسەر چارەنووسی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم بدات.