كار بۆ نەهێشتنی دیاردەی سواڵ كردن دەكرێت

لە سلێمانی بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان بە بەرنامەیەكی تۆكمەوە كار بۆ نەهێشتنی دیاردەی سواڵكردن بە منداڵای خوار 18 ساڵ دەكرێت، قائیمقامی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: تەنها رێژەی لەسەدا پێنج ئەو مناڵانەی سواڵ دەكەن خەڵكی سلێمانین.

 

ئەمڕۆ سێ شەممە، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ل كۆنفرامسێكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لە لایەن پۆلیسی نەوجەوانان و دادوەری گشتی و مناڵپارێزەوە 235 منداڵ بەهۆی سواڵكردنەوە گیراون، بۆ زاڵبوونیش بەسەر ئەو دیاردەیە، بریاردراوە بە هەماهەنگیكردن لەگەڵ رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوە ناوخۆییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەداهاتوودا كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدرێت بۆ دانانی بەرنامەیەكی توندوتوڵ و گونجاو كە بتوانێت رێگری بكات لە زۆربوونی ئەو دیاردەیە.

 

وتیشی: ئەو منداڵانەی لە فولكە و شەقام و شوێنە گشتییەكاندا سوڵدەكەن تەنها رێژەی 5% ی خەڵكی سلێمانین و رێژەی 95% ئاوارەن و خەڵكی شارەكانی تری عێراقن.

 

ئەوەشی خستەڕوو: هەموو هەوڵێك ئەدەین بۆنەهێستن و كەمكردنەوەی ئەو دیاردەیە.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *