“پۆستی سەرۆكی هەرێم زیادەیە و ڕێككەوتنی ستراتیژی یەكێتی و پارتی هێناویەتە كایەوە”

ئەمرۆ رۆژی چوارشەممە 11/7/2018 دوای پەسەندكردنی پرۆژەیاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم فراكسیۆنی یەكگرتوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەڵوێستی فەرمی خۆی لە بارەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا پرۆژەیاساكە كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ داهاتوو دوا دەخات چارەسەری پێ نییە و فراكسیۆنی یەكگرتوو دژیەتی .
بەهزاد زێباری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەكۆنگرە رۆژنامەنوسیەكەدا وتی” لە ئێستادا دوو پرۆژە یاسا لە پەرلەمانی كوردستانە كە یەكێكیان لە لایەن فراكسیۆنی گۆڕان و ئەوەی دیكە لە لایەن فراكسیۆنی پارتی ئامادەكراوە، بەڵام بە بۆچوونی فراكسیۆنی یەكگرتوو هەردوو پڕۆژەكە خزمەت بە كوردستان ناكات و بەڵكو هەردووكیان كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ داهاتوو دوا دەخات چارەسەری پێ نییە و فراكسیۆنی یەكگرتوو دژیەتی”
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو ،راشیگەیاند” فراكسیۆنی یەكگرتوو پێی وایە دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم هەڵوەشێتەوە و نەمێنێت باشترە و لە داهاتووشدا پرۆژە یاسا بۆ ئەو بابەتە پێشكەش دەكەن.”
لەلای خۆشیەوە ئەبوبەكر هەڵەدنی پەرلەمانتاری یەكگرتووش وتی” ئەو پۆستە زیادەیە و زەرورەتی مێژوویی نەیخولقاندووە و دوو ئیدارەیی و لێكەوتەكانی شەری ناوخۆ و ڕێككەوتنی ستراتیژی یەكێتی و پارتی بۆ دابەشكردنی پۆست و پارە هێناویەتییە كایەوە”

بابەتی دواتر

كرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *