Internally displaced children from Deraa sit together near the Israeli-occupied Golan Heights in Quneitra, Syria July 11, 2018. REUTERS/Alaa Al-Faqir

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، چەندین هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە

رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایدەكات، دەیان ئاوارەی سووری بەهۆی شەڕ و نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.

رێكخراوەكە لە راگەیەندراوێكدا داوا دەكات هاوكارییەكان بۆ 210 هەزار ئاوارەی سووری كە بە هۆی شەڕی نێوخۆی سوریاوە هەڵهاتوون دابین بكرێت و پێویستییەكی زۆریشیان بە خزمەتگوزاری تەندروستی هەیە.
بەپێی زانیارییەكان ژمارەیەكی زۆر لەو هاووڵاتیانە بریندارن و پێویستییان بەوە هەیە بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەكان.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی رونیشیدەكاتەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ زیاتر لە 45 پلە، لانی كەم 15 هاووڵاتی سڤیل كە 12 منداڵ، بەهۆی ووشكبونەوەی پێست باخود بەهۆی ئەوەی ئاوی پیسیان بەكارهێناوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، سێ نەخۆشخانە لە كۆی چوار نەخۆشخانە لە درعا و قنتیرە داخراون‌و داواش لە هەموو لایەك دەكات بەپیر ئەو هاووڵاتیانەوەو بچن و بریندارەكانیانشیان بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەكان تاكو چارەسەری پێویست وەربگرن.

بابەتی دواتر

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێراندا 106 كه‌س كوژراون

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایدەگەیەنێت، ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و دەشڵێت: له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *