بومەلەرزەیەک ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کاتژمێر ١١ و ٤١ خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی ئەو وڵاتە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلە بە پێوەری ڕیختەر و بە قۆڵایی ٨ کیلۆمەتر ناوچەی تازاوای سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان هەژاندووە.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئیسنا سادق خودادادی قایمقامی سەلاسی باوەجانی ڕایگەیاندووە، بومەلەرزەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بومەلەرزەکە زیانی بە خانوبەرەی هاوڵاتیان و بینا کۆنەکانی تازاوا و دەوروبەری گەیاندووە.

خودادادی ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم دەزگاکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی قەیران لە سەلاسی باوەجانی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بابەتی دواتر

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێراندا 106 كه‌س كوژراون

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایدەگەیەنێت، ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و دەشڵێت: له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *