زیارتر لە هەزار بەرپرسی عێراق راپێچی دادگا دەکرێن

حكومه‌تی‌ سه‌رۆك وه‌زیران، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ بڕیاریدا، هه‌زار و 76 گه‌وره‌ به‌رپرسی‌ بواره‌ جیاجیاكانی‌ عیراق راپێچی‌ دادگا بكات.

سه‌عد حه‌دیسی‌، وته‌بێژی‌ نووسینگه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق، رایگه‌یاند، تا ئێستا حكومه‌ت پێنج هه‌زار و 283 به‌رپرسی‌ عیراقی‌ راپێچی‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ كردووه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ پله‌ی‌ وه‌زیری‌ و بریكاری‌ وه‌زاره‌ت و راوێژكاره‌كانه‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گاته‌ پارێزگار و سه‌رۆك شاره‌وانی‌ و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانیان تیادایه‌.

سه‌عد حه‌دیسی‌ داواشی‌ له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد، پشتیوانی‌ ئه‌و بڕیارانه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ بكه‌ن بۆ رێگرتن له‌ گه‌نده‌ڵی‌ و به‌هه‌ده‌ر دانی‌ سامانی‌ گشتی وڵات.

هه‌روه‌ها وتی‌: “حكومه‌ت له‌ 2014ه‌وه‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ تۆكمه‌ی‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ داڕشتووه‌ و سه‌ره‌ڕای‌ سووربوونی‌ له‌سه‌ر شه‌ڕی‌ تیرۆر توانیویه‌تی‌ درێژه‌ به‌ هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ بدات”.

ئاماژه‌شی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد، تا ئێستا فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ 800 گه‌وره‌ به‌رپرسی‌ عیراقی‌ ده‌رچووه‌ و دۆسیه‌ی‌ 1076 به‌رپرسیش ره‌وانه‌ی‌ دادگا كراوه‌ و 316 كه‌سیش له‌ به‌رپرسان سزای‌ یاساییان له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *