‌ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژ دەكرێتەوە

بڕیاردەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئەنجومەنی كۆمسیاران دەبنەوە و ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدان تا 16ی ئابی 2018 درێژ دەكەنەوە.

ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی رایگەیاند، ئەمڕۆ بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەدرێت تا رۆژی 16ی ئابی2018، سەبارەت بە ژمارەی ئەو كەسانەی سەردانی بنكەكانیان كردووە، ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، ئەوان ماڵپەڕیان هەیە، بەڵام تائێستا نازانن بەوردی چەند هەزار كەس چوون.

دەربارەی كەمیی سەردانی هاوڵاتیان بۆ بنكەكانی دەنگدان، خورماڵی وتی: “ئەو كەسانەی شوێنیان گۆڕیوە یان ناوەكانیان كێشەی تێدایە و راستی دەكەنەوە سەردانی بنكەكان دەكەن، بۆیە زۆرێك لە خەڵك بەشێوەی ئۆنلاین سەردانی بنكەكان دەكەن”.

بابەتی دواتر

كرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *