کۆمسیۆن: دەستەی دەستپاکی لیستی كانديدەکانی پەسەند کردووە

وتەبێژی کۆمیسیۆن رایده‌گه‌یه‌نێت، لیستی كاندیده‌كانی قەوارە سیاسییەکان کە نێردراون بۆ دەستەی دەستپاکی، لە وردبینی دەستەکە دەرچوون و بێ کێشە بوون.

شێروان زرار وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی راگەیاند، دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوەی لە تەواوی بەربژێرەکانی لیستەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە و لە ئەنجامدا تەواوی ناوەکان بێ کێشە دەرچوون و هیچ گەندەڵییەک یان دۆسییەیەکیان لە دادگا لەسەر نەبووە.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان هەفتەی رابردوو ناوی بەربژێرانی قەوارە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەستەی دەستپاکی نارد بۆ وردبینیکردن لەوەی هیچ دۆسییەیەکی گەندەڵییان لەسەرە یان نا، بەڵام وەک گوتەبێژی کۆمیسیۆن رایگەیاند هەموو ناوەکان بێ کێشە دەرچوون.

بابەتی دواتر

فەرمی.. کات و شوێنی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیاریی کرا

کلاسیکۆی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە 18ی مانگی 12 لەکاتژمێر 10ی شەو ئەنجام دەدرێت. رابیتەى خولی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *