یەکگرتوو ته‌واوى ئه‌نجامه‌كانى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستی ره‌تكرده‌وه‌

عوسمان کاروانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو رایگەیاند، حزبه‌كه‌ى تەواوی ئەو ئەنجامانه‌ی کە کۆمسیۆن رایگەیاند رەتدەکاتەوە.

وتيشي، ئەوەی کۆمسیۆن کردی پێچەوانەی یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بوو کە بڕیاردرا سەرجەم سندوقەکان هەژمار بکرێنەوە.

كارواني وتیشى، لەگەڵ هێزە ناڕازییەکانی دیكه‌ هەموو هەوڵەکانی خۆمان دەخەینە، گەڕ و رای گشتی و کونسوڵگەرییەکانیش ئاگادار دەکەینەوە، چونکە ئەو دەرئەنجامەنە دەرئەنجامی راستەقینەی دەنگدەران نییە”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی چوار لایەنەکە یەکێک لەو تەوەرانەی کە باسی لیوەدەکرێت ئەوەیە کە دەبێت شتێکی هاوبەش لەنێوان لایەنە نارازییەکاندا لەسەر ئەو پرسە ئامادەبکرێت.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پاڵپشتی خۆی بۆ لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان راگه‌یاند.

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *