تويته كه ى دۆناڵد ترەمپ :لیرەی تورکی بە خێرایی دادەڕمێتە خوارەوە لە بەرامبەر دۆلاری زۆر بەهێزی ئێمە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە توویتێکدا ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی واشنتن و ئەنقەرە کرد و رایگەیاند: “بڕیارمدا بە دووهێندە کردنی گومرکی سەر ئاسن و ئەلەمنیۆمی پەیوەست بە تورکیا بەو پێیەی دراوەکەیان، لیرەی تورکی بە خێرایی دادەڕمێتە خوارەوە لە بەرامبەر دۆلاری زۆر بەهێزی ئێمە!‌ ئەلەمنیۆم ئێستا دەبێتە 20% و ئاسنیش 50%. پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا لەم کاتەدا باش نین.”

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە رۆژێکدا بەهای لیرەی تورکی سێجار داکشانی نوێی بەخۆیەوە بینی و پێوانەیەکی نوێی تۆمارکرد، رۆژی پێنجشەممە بەهای دۆلار 14% بەرامبەر لیرەی تورکیا بەرزبووەوە و بەیانی رۆژی هەینی بەهای لیرەی تورکیا دابەزی بۆ 6.23 لیرە بەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکا.

ش.ك

بابەتی دواتر

رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی سەرپەرشتی کۆبونەوەی مەکتەبی رێکخستنی کرد

بەرێز مامۆستا عیرفان علی عبدلعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی ۱۹/۱٠/۲٠۱۹ لە شاری سلێمانی سەرپەرشتی کۆبونەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *