گەنجێكی تەمەن 17 ساڵ كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

لە گوندی مڕانەی سەربەناحیەی باسنێ‌ گەنجێكی تەمەن 17 ساڵ لەماڵەكەی خۆیدا كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا .

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەو تاوان كەش و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا و تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا .
گەنجەكە ناوی ( س ، أ ، م ) ، تەمەنی 17 ساڵەو دانیشتوی گوندی مڕانەیە .
بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس گەنجەكە بە پەت كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە و لە ئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی باسنێوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.

بابەتی دواتر

لەکونگرەکەی ئەنقەرە بەڕێز ڕابەری گشتی ووتارێکی پێشکەش کرد

لەکونگرەکەی ئەنقەرە بەڕێز ڕابەری گشتی ووتارێکی پێشکەش کرد لەکۆبوونەوەی دوای نیوەڕۆی يەكەم ڕۆژی کۆنگرەی نێودەوڵەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *